بە تۆمەتی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس دادگاى لێکۆڵینەوەى رەسافە لە عێراق فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمەریکا دەرکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق بڵاوی کردەوە کە دادگاى لێکۆڵینەوەى رەسافە بە تۆمەتى تێوەگلان لە کوشتنى ئەبومەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى و هاوڕێکانی، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا دەرکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دواى راسپاردنى ئەو دادگایە و وەرگرتنى وتە لە کەسوکارى قوربانیانى رووداوەکە و تەواوبوونى رێکارەکانى لێکۆڵینەوەى سەرەتایى بەپێى ماددەى ٤٠٦ى یاسای سزادانى عێراقى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ترەمپ دەرکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رێکارەکانى لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش بەردەوام دەبێت بۆ دۆزینەوەى کەسانی دیکەش، کە بەشداریان لەو تاوانەدا کردووە جا ئەگەر هاوڵاتى عێراقی بێت یاخود بیانی.
کۆتایی/.
January 07, 2021