زایەڵە - سڵێمان محمد قایمقامی قەزای دەربەندیخان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە  ڕایگەیاند لەدیوانی قایمقامیەت بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دەربەندیخان پێشوازیمان  لەتیمێكی ئەندازەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزاری سلێمانی و ڕێکخراویupp ئیتاڵی كرد كە سەردانی شاری دەربندیخان و  ئەشکەوتی کونەبایان کردلەشاخی گوڵان کەشوێنکی گەشت وگوزاریە وەمەبەست لەسەردانەكەیان گەیاندنی خزمەت گوزاری پێووست بۆناوەوە ودەرەوەی ئەشکەوتەکەبۆزیاتربوژانەوەی کەرتی گەشت وگوزارلەناوچەکەمان.

وتیشی، باسمان  لەسیماوهەڵكەوتەی سروشت وجوانی ناوچەكەمان  بۆكردن لەبواری گەشتوگوزاردا وەداوامان  لەتیمی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی وڕێکخراوی ناوبراوكرد كەلەمەولا گرنگی زیاتربەگەشەسەندن وخزمەتگوزاری  زیاتربدەن لەبواری گەشتوگوزاردا لەسنوری قەزاكەماندا وەداوامان  لێ كردن ئەمە یەكەم سەردانی و یەكەم پرۆژەیاننەبێت وەلەكۆتاتیدا بەڵێنی پشتیوانی وهاوكاری تەواومان پێدان .

کامەران کەریم