زایەڵە - گوشاری خوێن لە تەمەنی 40 ساڵاندا دەبێتە هۆی بچووک بوونەوەی مێشک لە تەمەنی 70 ساڵدا.
لێکۆڵینەوەی نوێ " کولێجی زانستگای لەندەن" (ucl) پیشان ئەدات ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی 40 ساڵاندا تووشی گوشاری خوێن دەبن، لە تمەنی 70 ساڵاندا مێشکیان بچووک دەبێتەوە.
توێژەران سکەنی مێشکی 502 کەس لە بەشداربوانیان بەراوەرد کرد و بەو ئاکامە گەیشتن بەشداربوانێ کە لە تەمەن 43 ساڵدا تووشی تەوژمی خوێنن، کاتێ تەمەنیان دەگاتە 70 ساڵ زۆرتر دەکەونە بەر مەترسی بچووک بوونەوەی مێشک.
وادیارە(هیپوکامپ) کە گرینگترین شوێنی مێشکە بۆ فێر بوون، زۆرتر لە شوێنانی دیکەی مێشک دەکەوێتە بەر کاریگەری گوشاری خوێن و کەسانێ کە لە تەمەنی 36 تا 43 ساڵدا تووشی گوشاری خوێن دەبن،کاتێ بەساڵاچوو دەبن بێگومان هیپوکامپی بچووکتریان دەبێ.
ئەم توێژینەوە لە گوڤاری "The lancet Neurdogy" لەچاپ دراوە.