زایەڵە - بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ ( ٢ ) ڕاوچی دەستگیر کرد.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دەرچوونێکی مەیدانی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ بۆچەمی ( بێستانسوور)ی سەر بە ناحیەکە، توانرا ( ٢ ) تۆمەتبار بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی بەنایاسایی دەستگیر بکەن، هەروەها دەستگیرا بەسەر ( ١ ) مۆلیدەی کارەبایی بڕی ( ٣٦ ) ماسی و مارماسی ڕاوکراوی قەبارە بچووک و مامناوەند، ( ٢٠ )مەتر وایەری کارەبا لەگەڵ ( ١ ) دەست داو .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەدژیان .
کامەران کەریم