زایەڵە - سەرۆک کۆماری عێراق، کارنامەی باڵیۆزی نوێی ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەی وەرگرت و دوپاتیکردەوە، کە عێراق ھەنگاو دەنێت بەئاڕاستەی پەیوەندی ھاوسەنگ لەسەر بنەمای ھاریکاری ھاوبەش.
بهپێی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە (17ی ئایاری 2022) لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی لە ھەر یەک محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران، گریگۆری گالیغان، باڵیۆزی کەنەدا و تسوی وێ، باڵیۆزی چین وەرگرت.
لە میانی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزانی نوێ، بەجیا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، کە "عێراق بەگرنگییەوە دەڕوانێتە پەیوەندییە هاوسەنگەکانی لەگەڵ وڵاتان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی روەو بەھێزکردنی ھاریکاری سیاسی و ئابوری و بازرگانی و کۆتاییھێنان بە کێشە و بارگرژییەکانی ناوچەکە لە رێگەی دیالۆگ".
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لەجێبەجێکردنی ئەرکە نوێیەکانیان، بەجۆرێک ببێتەمایەی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و ھەماھەنگی نێوان عێراق و وڵاتەکانیان.
لەلای خۆیانەوە باڵیۆزانی نوێ سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد، جەختیشیانکردەوە لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاکان، لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان.