زایەڵە - ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكان، لە رۆژی شەممە 21ی 5 ناوچەكانمان جارێكی دیكە دەكەونەوە ژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی جەمسەری فێنك و لە ئەنجامدا پلەكانی گەرما بە رێژەی 5 تا 6 پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ و سبەی لەسەرجەم ناوچەكاندا نزمدەبێتەوە.

رونیشیكردووەتەوە، لە رۆژی یەكشەممەدا  كاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەكانی وڵاتی سوریا قوڵترببێتەوە و لە ئەنجامدا خێرایی با بە رادەیەكی بەرچاو چالاك دەبێت كە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی زۆر لەخاكە وشك و بیابانیەكانی ناوچەكانی سوریا و رۆژئاوای عیراقدا و لەكاتەكانی شەوی یەكشەممە لەسەر بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی مامناوەند دەگرێتەوە.

ئاماژەشی بەوەکردووە، لە دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممەدا كاریگەریەكانی زیاتر دەبێت و سەرجەم ناوچەكان دەكەونە ژێر كاریگەری بارستەیەكی چڕی خۆڵبارینەوە كە جیاواز لە شەپۆلی رابردوو ئەمجارە چڕی خۆڵبارینەكە و مەودای فراوانی زیاتر دەبێت.

کامەران کەریم