تابلۆی رێزلێنانی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه پێشکەش به سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی کرا.
لوقمان عەبدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 21ی ئایاری 2022ی زاینی له بینای سه‌ركونسوڵگه‌ری چاویان به مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی كه‌وت.
له دیدارەكەدا لوقمان عەبدولقادر سوپاسی هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانی حكومه‌ت و گه‌لی كۆماری ئیسلامی ئێران له رابردوو تاكو ئێستا كرد بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه.
لای خۆیه‌وه شوشتری جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوكاریه‌كانی ئێران كرده‌وه بۆ خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی هه‌ڵه‌بجه و پێشنیاری كرد كۆمه‌ڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به ئامانجی رێگری كردن له گۆڕینی راستی و روداوه‌كانی كیمیاباران و ناساندنی دروستی ئه‌و كاره‌ساته به جیلی لاو و جیله‌كانی داهاتوو، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به دۆكیۆمێنت كردن و دروستكردنی ئه‌رشیفێكی ته‌واو له پاشماوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌مه‌ڕ ئه‌م كاره‌ساته جێبه‌جێ بكه‌ن و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه پێشوازی لێكرا.
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تابلۆیه‌كی رێزلێنانی ساڵانه‌ی خۆیان (2022) له هه‌مبه‌ر یارمه‌تی و هاوكاریه‌كانی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به‌خشییه سه‌ركونسوڵ.
شایانی باسه ئه‌م تابلۆیه ساڵانه ده‌درێت به كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌ك كه هاوكاری و یارمه‌تی تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاوی دابێت.