زایلە - لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی مووشەکی کرایە سەر سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا.
پەیجی دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمشەو لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هیرشی مووشەکی کرایە سەر سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و دارایی بە بنکە سەربازییەکە کەوتووە.