زایەڵە - عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند "بۆ حەڤدەهەمین جار لەسەر بەرگری لە خەڵک دەدرێینە دادگا."
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بۆ حەڤدەهەمین جار لەسەر بەرگری لە خەڵک دەدرێینە دادگا. ڕۆژێک دێ گەندەڵکاران دادگایی دەکرێن، لە ماوەی ڕابردودا دژی هێنان و دانان و بەڕێوەبردنی کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی لە لایەن کۆمپانیایەک لە ئیدارەی سلێمانی و کۆمپانیایەکی دیکە لە ئیدارەی هەولێرو دهۆک بوم، قسەمکردوەو سکاڵام کردووە.دانانی (٢٢٥ کامێرا) بە سیستمی ( پۆینت تو پۆینت)، سەرەتا ٧٠٪ داهاتی کامێرا بۆکۆمپانیایە تاوەکو کۆی پارەکەی دەردەکاتەوە، دواتر تاوەکو ١٥ ساڵ ڕێژەی ٢٠٪ داهات بۆ کۆمپانیایە.
وتیشی، لەبەرامبەر ئەم گرێبەستە لە ئیدارەی سلێمانی کۆمپانیا (٤٠٣ ئۆتۆمبیلی سفر کیلۆمەتر) بۆ حکومەت دەکڕێت.من زۆر باش دەزانم ئەمە چ بارگرانیەک لەسەر خەڵک دروستدەکات بۆبەرژەوەندی کۆمپانیا. لەبەرئەوەی دانان و بەڕێوەبردنی ئەم کامێرانە بەڕێککەوتنی لوتکەی دەسەڵات بوە لەئەنجومەنی وەزیران دادگا تائێستا دۆسیەکەی نەجوڵاندوە بۆ ڕاگرتنی .بە تۆمەتی ئەوەی من قسەم لەسەر ئەم دۆسیە کردوەو کەمپەینم کردوە، سکاڵای یاسایان تۆمارکردوە دوای ٨٠ ملیار دینار واتە هەشتا هەزار ملیۆن دینار دەکەن پشت بەخودا خەڵکانی دڵسۆز من بەردەوامم.
کامەران کەریم