زایەڵە - جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند، باسى په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كات ‌و ئاشكرای کرد، "په‌یوه‌ندى نێوان یه‌كێتى‌و پارتى ئێستا له‌جاران باشتره‌و هێرشى ڕاگه‌یاندن كه‌متربوه‌ته‌وه‌".

نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند، "پێویسته‌ یه‌كێتى‌ و پارتى له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ ئه‌و هێرشى ڕاگه‌یاندنه‌ى له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه‌ كه‌ كه‌متر بۆته‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ر نه‌مێنێت."

وتیشى:"په‌یوه‌ندییه‌كان له‌جاران باشتره‌و پێویسته‌ هه‌موان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن".