زایەڵە - مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چه‌قۆ هێرشیانكردبووه‌ سه‌ر كه‌سێك‌و برینداریان كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕووداوێكدا له‌سنوری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ چوار تۆمه‌تبار به‌چه‌قۆ هێرشیانكردبووه‌ سه‌ر كه‌سێك‌و برینداریان كردبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دواترو له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا توانرا چوار تۆمه‌تبارەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگارییه‌وه ده‌ستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌قۆیه‌دا كه‌ تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی‌ تاوانه‌كه‌یاندا به‌كاریانهێنابوو.

هه‌ر چوار تۆمه‌تبار (ه،ج،ٱ لەدایک بووی 1979 _ ٱ،ج،ح لەدایک بووی 1988_  ج،ع،ع لەدایک بووی 1995_  ٱ،ٱ،س لەدایک بووی 1998) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 31/405 ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا .

کامەران کەریم