زایەڵە - له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج ده‌كرێت و سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی داراییش ده‌ڵێت، پاره‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار ئاماده‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  راگه‌یاند:له‌ئێستادا 550 ملیار دینار بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ئاماده‌یه‌و وه‌ك مانگه‌كانی رابردوو له‌سه‌ره‌تای مانگدا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌كرێن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردراوه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ چه‌ند رۆژێك پێش بخرێت، بۆیه‌ له‌5ی حوزه‌یران ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌كرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، رۆژانی 29 و 30ی ئایار به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان دێت.

کامەران کەریم