زایەڵە - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند؛ بەشی هەرە زۆری پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە کاتی گۆڕینی ناوی یەکەیەکی فرۆشراوی  نیشتەجێبون  بە نایاسایی پارەیەکی زۆر لە کڕیارو فرۆشیار وەردەگرن.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئاگاداریەک بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون خانوو و شوقەیان کڕیوە یان دەیکڕن. بەشی هەرە زۆری پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە کاتی گۆڕینی ناوی یەکەیەکی فرۆشراوی  نیشتەجێبون  بە نایاسایی پارەیەکی زۆر لە کڕیارو فرۆشیار وەردەگرن. ئەم پارە کارە  نایاسایە. لە هەندێک پرۆژە (٢ هەزارو دۆلارو لە هەندێکی ١٥٠٠ دۆلار) لە کڕیارو فرۆشیار وەردەگیرێت.

وتیشی، چەندین جار بەدواداچونمان کردوە. ئەگەر پارەت پێشوتریش داوە،  دەچیتە بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنان  نوسراوت بۆ دەکەن و دەچیت پارەکەت لە کۆمپانیاکەوەردەگریتەوە. وەک ئەم هاوڵاتیە.

کامەران کەریم