زایەڵە - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هیند لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاجیاکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت.
لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هیند هەیە، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکانە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.
http://a2ascholarships.iccr.gov.in/
تێبینی: بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەزارەتەکەمان تەنها پشتگیری خوێندنی هەردو بەرنامەی (ماستەر، دکتۆرا) دەکات.
ماستەر:
•پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
•پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
•ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، پێش پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەى.
•داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
•کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، ئەویش بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
•کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
٢. دکتۆرا:
•پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
•پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
•ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەى.
•داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
•کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
•کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
-هەر فەرمانبەرێک یان مامۆستایەک مەرج و ڕێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
-بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر، سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
کامەران کەریم