زایەڵە – لە ماوەی یەک هەفتەدا  ٨ شوێنکار لە کەلار بە هۆی سەرپێچی سزا دراون.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار لە ماوەی یەک هەفتەدا ٨ شوێنکار بە هۆی بوونی خۆراکی بەسەرچوو و پابەند نەبوون بە رێنماییەکان پسولەی سزادانیان بۆ کراوە بە غەرامەکردن یان داخستن سزا دراون.
هاوکات زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆ خۆراکی بەسەرچوو دەستی بە سەردا گیراوە و نزیکەی ٣٠٠کیلۆ خۆراکی بەسەرچوو لە لایەن کاسبکاران خۆیان رادەستی لیژنە هاوبەشەکان کردووە.
کامەران کەریم