زایەڵە - سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مامەڵە و هاوکاریی ئەو ئاژانسە لە بواری وزە تەنیا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق دەبێت.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیری نه‌وتی عیراق له دیدارێك دا له‌گه‌ڵ فاتیح بیرۆڵ سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پێشخستنی كێڵگه نه‌وتی و غازیه‌كانی وڵات كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند" ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیری نه‌وت له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا چاوی كه‌وتوو به فاتیح بیرۆل سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
له دیدارێكدا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی عێراق له‌بواری وزه‌ی جیهانی كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی" له‌م دیداره‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانی وزه‌ی نیشتیمانی و كاركردن له‌سه‌ر پێشخستن و ئاماده‌كردنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازی عێراق له‌چوار چێوه‌ی پرۆژه‌كانی ته‌واو كردۆته‌وه كه ببێته هۆی به‌رجه‌سته‌بوونی باشترین وه‌ربه‌رهێنان له‌سامانی نیشتیمانی كه‌عێراق ئه‌و توانای هه‌یه پێگه‌ی خۆی له‌به‌رهه‌می نه‌وتی خاو به‌هێزتر بكات له‌پێناو دابینكردنی سه‌قامگیری له بازاری وزه و نه‌وتی جیهانی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئاژانشی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتیكردۆته‌وه كه ئاژانسه‌كه له‌بواری وزه‌دا ته‌نها مامەڵە له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات چونكه هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م رێگه‌پێدراوه و هه‌م توانای وه‌رگرتنی بڕیاره یاساییه‌كانی له‌بواری وزه‌دا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه هه‌یه.