زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدیداری یەكێتی رایگەیاند: ئەم دیدارە تەواوكەری كۆنگرەیە، بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند ساڵێك بوو كۆنگرە نەكرابوو، بەكۆنگرەیەك هەموو كێشەكانی یەكێتی چارەسەر دەبێت، ئەگەر باشترین كۆنگرەش بكرایە پێویستمان بەم دیدارە دەبوو .

وتیشی: پێویستە یەكێتی بكرێتەوە بەیەكێتیەكەی مام جەلال و یەكێتی ئێمە، پێویستمان بەوەیە كە گەنجان و ژنان و چەند لایەنێكی تر خوێنی یەكێتی تازە بكەینەوە ئەوەش بەهاوكاری هاوڕێ دێرینەكانمان دەبێت.

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: زیاتر لە 31 سەعات و نیو لەگەڵ گەنجەكانی كوردستان كۆبوونەوەم كردوە كە بۆ خۆپیشیاندان دەكەن، دواتر پرسیاری ئەوەم لێكردن بۆ تائێستا خۆپیشاندانتان نەكردووە، كاتێكیش لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی خۆپیشاندەری زانكۆ و پەیمانگاكان كۆبوومەوە شەرمم دەكرد كە لەحكومەتێكین كە ئەو خوێندكارانە بەو شێوەی پشتگوێ بخات.

ئەوەشی وت: گەنجانی ئێمە زۆر زیرەكن و دەبێت ئومێدیان بۆ بگەڕێنینەوە، چونكە ئەوەی هەمانە نە نەوتە نە غازە، بەڵكو سەرمایەی ئێمەن، بۆیە دەبێت گەنجان بەوەڕازی نەبن كە هەیە، ئەوان دەتوانن دۆخەكە بگۆڕن، ئێمە گلەیی و رەخنەمان لەحكومەت هەیە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەبەشێكی تری گفتوگۆكەیدا لەبارەی هەڵبژاردن و كۆمسیۆن وتی:  هەموو خەڵكی كوردستان و حزبەكان، رەنگە حزبێك یان دوو حزب بەجۆری حكومڕان رازای نەبن، وەك یەكێتی ئەمڕۆ سیاسەتی خۆمان هەیە، پاشكۆی هیچ لایەن و حزبێك نابین، هاوڕێكانمان بەجێناهێڵین و لەگەڵ لایەنەكان كۆبوونەوەمان كردوە بەپارتی دیموركاتی كوردستانیشەوە، زۆرینەی لایەنەكان بۆچونیان وەك ئێمەیە.

راشیگەیاند: پێویستە چەترێكی وا دروستبكەین و كارێكی وای بۆ بكەین كە لەم هەڵبژاردنە گۆڕانكاری راستەقینە لەحكومڕانی كوردستان بكەین.

لەبارەی كۆبوونەوەی لایەنەكانی هەرێم لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكانیش وتی: نەتەوەیەكگرتوەكان نیگەرانە لەوەی لایەنە كوردییەكان پێكەوەنین، ئەوەی تێگەیشتم بەبیانوی هەڵبژاردن ئێمەیان كۆكردەوە، جا بزانە ئەوە چەند خراپە، پێویسشتمان بەوەی نەتەوەیەكگرتوەكان كۆمان بكاتەونە، لەبارەی هەڵبژاردنەوە باسمان كرد كۆمسیۆن و بازنەكان و یاسای هەڵبژاردن و دابەشكردنی كورسیيەكان و كەمایەتی و كۆتاكان بوو، راستە یەكەم كۆبوونەوە بوو، بەڵام دوا كۆبوونەوەش نابێت و 9-6 كۆبوونەوەیەكی تر دەكرێت، ئامانجمانە ئەوەی بۆچونەكان نزیك ببنەوەو تا گۆڕانكاری جددی لەكۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن بكەین و لەهەڵبژاردن باڵانسی هێز راستبكەینەوە.

PUKmedia