زایەڵە - دەستەی چاودێری كەشناسی و بومەلەرزوی عێراق ئەمڕۆ چوارشەمە لە راپۆرتی تایبەتی خۆی لەبارەی كاریگەرییەكانی وڵات به‌بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بۆ 48 پلەی سیلیزی بەرزببنەوە، كە سبەینێ پێنجشەممە دەستپێدەكات.

لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا ئاماژە بەوە كراوە بەشی پێشبینیكردنی كەشوهەوا لە دەستەكە راپۆرتێكی لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بڵاوكردۆتەوە كە وڵات بۆ چەند رۆژی داهاتوو بەرزبوونەەی پلەی گەرما بەخۆیەوە دەبینێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەستپێدەكات، تا دەگاتە 48 پلە، ئەوەش بەهۆی درێژكردنەوەی نزمی پلەی گەرمی هەوای وەرزی كاریگەری لەسەر وڵات دەبێ