زایەڵە - بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتى کۆمار د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و دووپاتکرایەوە لە پێویستی پتەوکردنی سەقامگیری ئەمنی و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتیان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی پشتیوانیکردن لە سازان و دیالۆگ بۆ کۆتاییھێنان بە بنبەستی سیاسی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاستەنگ و ئالێنگارییانەی رووبەڕووی وڵات دەبنەوە.

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە لە بەھێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەی ھەڵپەسێردراوەکان بە گیانی بەرپرسیارانە لە پێناو ھێنانەئاراوەی ماف و بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە جۆرێک لە ئاست داوا رەواکانی خەڵک بێت.