زایەڵە - سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی كردوه، داواده‌كات، هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان رابگیرێن و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی پێكبهێندرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌سه‌ر داواكاری سۆران عومه‌ر ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كراوه تێیدا هاتوه، پێویسته ده‌ستبه‌جێ هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی پێكبهێندرێت و راستیه‌كان له‌وباره‌یه‌وه بۆ ڕای گشتی بخرێنە ڕوو .
کامەران کەریم