زایەڵە - تاران ڕایگەیاند هەر کردەوەیەکی سیاسی لەلایەن ئەمریکا و هەر سێ وڵاتی ئەورووپی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی وەڵامێکی گونجاو و کاریگەری دەبێت
ئەمیر عەبدوڵلاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: بێ شک هەر کردەوەیەکی سیاسی لەلایەن ئەمریکا و هەر سێ وڵاتی ئەورووپی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بە وەڵامێکی گونجاو و کاریگەر و دەستبەجێی ئێرانەوە دەدرێتەوە.
ڕاشیگەیاند: سەردانەکەی بەڕێوبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بۆ ئیسرائیل دژی بێلایەنی ڕێکخراوەکەیە.
شیاوی باسە، دوایین هەنگاو کە لەلایەن ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپاوە گیراوەتەبەر ئەوەیە کە ڕەشنووسی بڕیارێک دژ بە ئێران پێشکەش بە ئەنجومەنی حوکمی ئاژانس IAEA بکەن.