زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند؛ بەڵێن دەدەین کە نەهێڵین هیچ نەخۆشخانەیەك و بەتایبەتی  نەخۆشخانەی هیوا بێ خزمەت گوزاری بێت.

ئەمڕۆ لە ناو نەخۆشخانەی هیوا، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەشێک لەکەسایەتی و بەرپرسانی حکومی وپزیشك  وکارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا  مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک لە پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدرا.د سەباح نصرالدین  بەڕێوەبەری گشتی تەندوستی سلێمانی ڕایگەیاند ،  پێویستە ڕێزلێنانی ئەو جۆرە کەسانە بکەینە نەریت تاوەکو ئەوانیش بەشێوەیەکی باشتر خزمەتی زیاتری نەخۆش و نەخۆشخانەکان بکەن  .

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا بەڕێوەبەر گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، وەك خۆمان بەڵێن دەدەین کە نەهێڵین هیچ نەخۆشخانەیەک لەپارێزگای سلێمان و بەتایبەتریش  نەخۆشخانەی هیوا بێ خزمەت گوزاری بێت ، دڵنیایش دەدەینە نەخۆشانی ناو نەخۆشخانە کە بەهەموو شێوەیەک کاردەکەین تاوەکو چارەسەری پێویست وەربگرن.

ڕێزلێنانەکە بۆ ئەوکەسانەبوو کە توانیوبویان لە ماوەکانی ڕابردوو خزمەتی زۆری نەخۆشخانەی هیوا بکەن .

کامەران کەریم