زایەڵە - له نزیك گوندی گوڵپ له ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان چه‌ند هاوڵاتیه‌ك چوار کەس برینداربوون، یەکێک لەوانە بەفیشک برینداربوو، سێ کەسی تریش بە بەرد برینداربوون.
كه‌سێك له شوێنی رووداوه‌كه‌وه ڕاگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه سه‌ره‌تا به بۆكس بووه‌ه و دواتر ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردوه، به‌وه‌ش كه‌سێك گوله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه و برینه‌كه‌شی سه‌خته .
برینداره‌كان گوێزراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌و كه‌سه‌شی گوله‌ی به‌ركه‌وتووه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی.
له ئێستادا ژاماره‌یه‌كی زۆر كه‌سوكاری هه‌ردوولا له ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌ته‌وه، بۆ رێگری له هه‌ر رووداوێكی چاوه‌ڕوانكراو هێزێكی زۆری ئاسایش و پۆلیس له‌ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه بڵاوه‌ی پێكراوه .
تا ئێستا روون نیه هۆكاری ئه‌م شه‌ڕه كیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه یان رووداوێكی ئاسایی بووه.
کامەران کەریم