زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكان رایگەیاند، رێگه به هيچ هه‌وڵێك بۆ سنورداركردنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان نادرێت به‌تايبه‌تى له پرسى هه‌ڵبژاردندا.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، له به‌ردوه‌اميى هه‌وڵه‌كانيدا بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى بيروبۆچونى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ئاماده‌سازى و به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى داهاتوى هه‌رێمى كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى پێكهاته‌كان و په‌رله‌مانتا‌ران و نوێنه‌رانيان، كۆبوه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان بيروبۆچونى خۆيان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ياساى هه‌ڵبژاردن و پارێزگارى له مافه‌كانيان خسته‌ڕو و جەختیان لە گرنگی رۆڵ و پشتگیری سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى مافه‌كانيان و ڕێزگرتن له بيروبۆچون و تێڕوانينان ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسانه‌ى كه په‌يوه‌ندييان به مافه‌كانى ئه‌وانه‌وه هه‌يه.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌مو پشتگيرييه‌ك بۆ مافه‌كانى پێكهاته‌كان و پاراستنيان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێكهاته‌كان ده‌بێ خۆيان خاوه‌نى بڕيارى خۆيان بن و بيروبۆچون و بڕياره‌كانيان ڕێزلێگيراو بن، هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه كه ڕێگه به هيچ هه‌وڵێك بۆ سنورداركردنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان نادرێت به‌تايبه‌تى له پرسى هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رايه‌تيكردنياندا له په‌رله‌مان و دامه‌رزاوه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به پێچه‌وانه‌وە تا له توانادايه ده‌بێ گرنگيى زياتر به مافه‌كانيان بدرێت."