کۆنگرێسی ئەمریکا کە پێکهاتووە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران بە ٣٠٦ دەنگ سەرکەوتنی جۆ بایدنی وەک ٤٦هەمین سەرۆکی ئەمریکا پەسەندکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە سکای نیوزی عەرەبی، کۆنگرێسی ئەمریکا لە دانیشتنی هاوبەشی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران لە ڕۆژی پێنج شهممه 7ی كانونی دووهمی 2021، سەرکەوتنی بایدنی پەسەندکرد.
رۆژی ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٨١ ملیۆن دەنگی هاووڵاتیان و ٣٠٦ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردن رکابەرییەکەی لە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بردەوە.
لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە ٧٤ ملیۆن دەنگی هاوڵاتیان و ٢٣٢ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا و نەیتوانی بۆ دووەم خول لە سەرۆکایەتی ئەمریکادا بمێنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دا، بەڵام تانەکانی لەلایەن لایەنە پێوەندی دارەکانەوە ڕەت کرایەوە.
کۆتایی/.