زایەڵە – به سه‌رپه‌رشتى بەشى ئینارەى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دابەشکردنى كاره‌باى سلێمانى، له‌سه‌ر بودجه‌ى داهاتى (8%)ی كاره‌با، بەبڕى زیاتر لە (110) ملیۆن دینار تۆڕى رووناکى شەقامى مەولەى نۆژەندەکرێتەوە.
ئەندازیار دابان عەبدولکەریم لێپرسراوى بەشى ئینارە لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى بەزایەڵەی رایگەیاند، پرۆژەکە بریتیە لە نۆژەنکردنەوە و بەگەڕخستنەوەى تۆڕى رووناکى (ئینارەى) شەقامى مەولەوى، کە ماوەیەکى زۆرە لەکارکەوتووە.
وتیشی، تۆڕى روناکییەکە بە هەمان دیزاینە کۆنەکە دەبێت و گڵۆپەکانیشى دەگۆڕدرێت بۆ لید.
ڕونیشیکردەوە، كۆى بودجه‌ى پرۆژه‌کە بریتیه له (110.549.000) سەد و دە ملیۆن و پێنج سەد و چل و نۆ هەزار دینار، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (کاربین) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیارە لەماوەى (75) رۆژدا تەواو بکرێت.
کامەران کەریم