زایەڵە - دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، فۆڕمێکی سەرەتایی بۆ ئەوانەی شایستەن و دەیانەوێ سوودمەندبن لە ٢٠ ھەزار یەکەکەی کرێنشینان بەردەست دەخات، بۆ بەرچاوڕوونی پڕۆسەی تۆمارکردن.
دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا، سوود لەم فۆڕمە وەرگرن و دەستەکە بەردەوامە لە داڕشتن و دروستکردنی فۆڕمەکە بەشێوەیەکی تەندروست بێ هیچ کەموکوڕییەک.
دەشڵێت، دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی کان دوو هەفتەیە سەرقاڵی داڕشتنی فۆڕمەکەن و هەفتەی داهاتووش فۆڕمەکە بەشێوازی ئەلیکتڕۆنی و بە ئۆنڵاین ، لەژێر چاودێری دەستەی وەبەرهێنان ، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەست دەبێت.
کامەران کەریم