زایەڵە - بۆ بەدواداچوونی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ، قائیمقامی چەمچەماڵ سەردانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی شارەوانی کرد.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی ٧٠ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ، (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ سەردانی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوئاوەڕۆی هەرێمی کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران.
سەرەتا قائیمقامی چەمچەماڵ سەردانی نوسینگەی وەزیری دارایی و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی وەزارەتی دارایی کرد و پێیان ڕاگەیاند بەڕێز وەزیری دارایی ڕەزامەندیداوە بۆ خەرجکردنی پارەکە.
دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستانی کردوو لەگەڵ بەڕێز (ئاری احمد قادر ) بەڕێوەبەری گشتی کۆبووەوە و ڕایگەیاند بەخۆشحاڵیەوە نوسراوی وەزارەتی پلاندانان بە ژمارە ١٣٩٨ لە ١٨/ ٥/ ٢٠٢٢ گەیشتووە بە وەزارەتی شارەوانی و ڕەزامەندیداوە و پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە لە ڕیزبەندی پێشەوەی پرۆژە ستراتیژییەکانە. وتیشی: کارە هونەری و ئەندازەییەکانی بەستانداردی جیهانی تەواو بووە و ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی / بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان کراوە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاو ئاوەڕۆی هەرێم بە قائیمقامی چەمچەماڵی ڕاگەیاند کە هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە پرۆژەکە پێش کۆتای ئەمساڵ تەندەری بۆ ئامادە بکرێت و اعلان بکرێت.
کامەران کەریم