زایەڵە - ئاریان تاوەگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  سەردانی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی لە بەغدا بۆ دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ کۆمەلەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید بۆ گوێگرتن و بەدواداچون بۆ کێشەکانی قوربانیان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی کەبەشێکیان لەدۆخێکی سەختدا ژیان دەگوزەرێنن و تا ئێستاش چارەسەریان بۆ نەکراوە.

وتیشی، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا لەگەڵ کۆمەڵەی قوربانیان ڕێکەوتن کە بە بەرنامە کار لەسەر چارەسەری کێشەی بەرکەتوان بکەن لە ڕێگای دامەزراوە فیدراڵیەکانەوە، قەرەبوی زیانلێکەوتوان و چارەسەری تەندروستی بۆ بریندارەکان لە کێشە سەرەکییەکانە.

ڕونیشیکردەوە،  هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتی کەسوکاری قوربانیان و بەرکەتوان چەکی کیمیاوی و پێکەوە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان.

کامەران کەریم