زایەڵە - سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، حكومەت بەدەستی خۆی گرانی بازاڕی دروست كردووە و پارتی و یەكێتی و گۆران دەنگیاندا بەوەی كۆبونەوەی پەرلەمان بەنهێنی بەڕێوەبچێت.
د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕاگرتنی پەخشی ڕاستەوخۆی كۆبونەوەی پەرلەمان كارێكی ناڕەوایەوەو ئێمە دژی ئەوەین كۆبونەوەی پەرلەمانی كورستان بە نهێنی بێت كە پارتی و یەكێتی و گۆران دەنگیاندا بەوەی كۆبونەوەی پەرلەمان بەنهێنی بەڕێوەبچێت.
 گوتیشی،  بۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ زۆرینه‌ كرده‌ داخراو، تا لاوازی و بێ هه‌ڵوێستی حكومه‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌رنه‌كه‌وێت به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكان كه‌ هۆكارن بۆ گرانكردنی بازاڕ تا له‌سه‌ر حیسابی هاوڵاتیان كوردستان كۆمپانیاكان زیاتر قازانج بكه‌ن.
هەروەها ووتیشی ، حكومەتی هەرێم بەدەستی خۆی گرانی بازاڕی دروست كردووەو بەدەستی خۆی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی پەكخستوە و ڕیگە نادات بەرهەمی ناوخۆی بوونی هەبێت و تا هەرێم پشت بە هاوردە ببەستێت و لەو ڕێگەیەوە قەزانجی كۆمپانیا و شەخسی زیاد بكەن.
کامەران کەریم