زایەڵە - نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ڕایگەیاند، لەماوەی (٤٨) کاتژمێری ڕابردوودا لە بەشی فریاکەوتن و نەشتەرگەری و منداڵ بوون نزیکەی (٢٠٠) نەخۆش وحاڵەتی جۆراو جۆر بینراوە بەم شێوەیە:
* ٤٠ حاڵەتی ڕووداوی شکاوی و برینداربوون.
* ٣٥ نەخۆش ئەشیعەی بۆ گیراوە.
* ٤٠ نەخۆش فایلی بۆ کراوەو لە قاوش داخڵ کراوە.
* ٢ حاڵەت ڕەوانەی سلێمانی کراوە.
* ٦ حاڵەتی دوو گیانی لە بەشی منداڵ بوون کاری پێویستیان بۆ کراوە.
* ٤ نەشتەرگەری ئەنجام دراوە.
* ٥ نەخۆش تەداوی بۆ کراوە.
* ٨٠ پشکنینی جۆراو جۆر لە تاقیگەی خوێن ئەنجام دراوە.
* ١٥ نەخۆش هێڵکاری دڵ (تختیط القلب) یان بۆ کراوە.
لە کۆتایی دا هاتووە؛ دەستخۆشی تەواومان بۆ پزیشکانی ئێشکگرو پزیشکانی مقیم دەوری و کارمەندە بەڕێزەکانی فریاکەوتن و ولادەو قاوش و نەشتەرگەری و دەرمانخانەو تاقیگەو تیشک،لەگەڵ سەرجەم کارمەندانی پرسگەو پاسەوان و شۆفێران و ژینگە پارێزەکان هەیە،نموونەی دڵسۆزیان زیادبێت.
کامەران کەریم