زایەڵە - دەزگای گشتی کاروباری مین ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و عەلی میران بەڕێوەبەری گشتی کاروباری هونەری و جەلال جەعفەربەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/گەرمیان لە پرۆسەیەکی ڕێکخراودا لەگەرمیان-کەلار قۆرەتوو بڕی دوو تەن و نیو تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگییان بەسەرکەوتووانە تەقاندەوە و لەناوبرد.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە کۆی ئەم تەقەمەنییانە بریتی بوو لە (٦٢٥) شەش سەد و بیست و پێنج پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆری وەك بۆمبی فڕۆکە و گوللـەهاوەن و گوللـەتۆپ و مینی دژە کەسی و مینی دژە تانك و نارنجۆك کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان دۆزرابوونەوە ئەمرۆش لە پرۆسەیەکی تەقاندنەوەدا سەرجەمی لەناوبران
جێگەی ئاماژەیە دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانیەوە رۆژانەبەردەوامە لە لەناوبردن وپوچەڵکردنەوەی سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنیە نەتەقاوانەی بوونەتە مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیان .
کامەران کەریم