زایەڵە - بەرهەم ساڵح لەمیانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک کەسایەتی هۆزەکان، رایگەیاند؛ نەجەف رەمزی یەکسانی و دادپەروەری و پشتیوانیکردن لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و ھێنانەئاراوەی داواکاری هاووڵاتیانە.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022 پێشوازیکرد لە ژمارەیەک کەسایەتی هۆزەکانی نەجەف و سەبارەت بە بارودۆخی گشتی وڵات و دۆخی نەجەف گفتوگۆکرا.
لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە لە رۆڵی گەورەی نەجەف و مەرجەعیەتی ئایینی و کەسایەتی هۆزەکان لە پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی وڵات، ھەروەھا رایگەیاند نەجەف بووەتە رەمزی یەکسانی و دادپەروەری و پشتیوانیکردن لە ھێنانەئاراوەی داواکاری ھاووڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرھەم ساڵح ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە زەمینەسازیی بۆ سازان و یەکڕیزی نیشتمانی لە نێوان سەرجەم پێکھاتەکان بێتەئاراوە لە پێناو ھێنانەدی بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە ئاڕاستەی باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.