زایلە - وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند: بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رجه‌م داتا و زانیارى و داهات و خه‌رجى حكومه‌تى هه‌رێم خراوه‌ته‌به‌رده‌م دیوانى چاودێرى دارایی عێراق.

جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ نوێترین كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى خۆیدا كه‌ ئه‌مڕۆ 16ى حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چوو ئاشكرايكرد ، رۆژى 6ى حوزه‌یران، شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چوونه‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ دیوانى چاودێرى دارایی به‌غدا كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا دیوانى چاودێرى دارایی هه‌رێم و دیوانى چاودێرى دارایی عێراق گفتوگۆى وردیان كردووه‌ و بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رجه‌م داتا و زانیارى و داهات و خه‌رجى حكومه‌تى هه‌رێم خراوه‌ته‌به‌رده‌م دیوانى چاودێرى دارایی عێراق. ئێستا به‌غدا هیچ بیانوویه‌كى نه‌ماوه‌ به‌رامبه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم، چونكه‌ هه‌موو شتێكیان له‌به‌رده‌ستدایه‌ .

وتیشى، هیچ شتێك نه‌ماوه‌ كه‌ ئێمه‌ بۆ به‌غدا نه‌یكه‌ین و هیچ شتێك نه‌ماوه‌ كه‌ داوایان نه‌كردبێت و ئێمه‌ نه‌مانناردبێت له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا، بۆیه‌ هیوادارین ئه‌وانیش به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن .

کامەران کەریم