زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم ڕایگەیاند، ڕاوکردنى ماسى بەپێى ڕێنمایەکان ئاسایى دەبێتەوە ئەمە لە دواى ئەوە هات کە زیاتر لە ( ٣ ) مانگە ڕاوکردنى ماسى بە هەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە .
ئەم ساڵ لە بەروارى ( ٣/١ تا ٦/١٥ ) بەهۆى وەرزى گەرادانان و زۆر بوونى ماسى ڕاوکردن ماسى بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە .
وە پاش کۆتایى هاتنى ئەو بەروارە ڕاوکردن بەپێى ڕێنماییەکان ڕێگە پێدراوە و ئاسایى دەبێتەوە ، هاوکات لەگەڵ ئاسایبونەوەی ڕاوە ماسی جەخت لەوە دەكەینەوە ڕاوكردنی ماسی بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە بە بەکارهێنانى (ژەهر+تەزووى کارەبا+تەقەمەنى ) لە هەبوونی ڕووداوی ڕاوە ماسی لەو شێوەیە لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی دارستان سەرپێچیکاران دەستگیردەكرێن ڕووبەڕوى یاسادەکرێنەوە.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم