زایەڵە - ئەمڕۆ پێنج شەممە بەئامادەبوونی ئازاد حەمەدئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و مەحەمەد کوردۆجێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ڕزگار گەڵاڵی بەڕێوەبەری کارگەی مافوری سلێمانی ، یەکەم خولی دوورمان بۆ خانمان لەکارگەی مافی سلێمانی کرایەوە.
مەحەمەد کوردۆ جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند ، کارگەی مافوری سلێمانی ، یەکێکەلەگرنگترین بەشەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ، چونکە زیندووکردنەوەی کلتوورو دەست ڕەنگینی کوردمان نیشان دەدات .
ئاماژەی بەوەشکرد، کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە کاریگەری باشی دەبێت لەڕووی ئابوری و ڕەخساندنی هەلی کارو بەبازاڕ کردن .
جێگەی ئاماژە بۆکردنە ، لەم خولە حەفتا ژن وخانم بەشداری دەکەن.
ئامادەکردنی-کامەران کەریم