زایەڵە - مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی دزیبوو .
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لەناوبازاڕی شارەزور لێدزراوە ، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و كەمتر لە 3 سەعات لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی .
لەئێستادا تۆمەتبار (د ، س ،ف لەدایكبووی 1987 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەکەیدا.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم