زایەڵە - خواردەمەنی فەرهەنگ لە چەمچەماڵ داخرا.
تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی گەڕان و بەسەرکردنەوەبەردەوامەکانی چاوێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی بەڕێوەبەرایەتیمان و لێژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەت بۆ ناو بازاڕ و شوێنەگشتییەکان خواردەمەنی فەرهەنگ بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییە تەندروستیەکانەوە غەرامەکراو داخرا.
ڕونیشکراوەتەوە، هەر لەو سەردانانەیاندا چەند شوێنێکی تری وەک ساردەمەنی و خوارنگەکان بەسەرکارانەوە لێژنەکە دەستخۆشیان ئاراستەکردن بەهۆی پابەندبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم