زایەڵە - قایمقامی  قەزای سەیدسادق  ڕایگەیاند: هەموو چێشتخانە و خواردنگە و چایخانەیەک ئاگادار دەکەینەوە کە بەهیچ جۆرێک نابێت سەوزە بە هەموو جۆرەکانییەوەو دۆی کراوەدروستکراو پیاڵەی شوشە بۆ چا و ئاوی بیر  بەکاربهێنن.
دیاری ڕەفیق  قایمقامی  قەزای سەیدسادق  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،    لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و سنوردارکردنی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە لە سنوری قەزاکەمان ودەورووبەری، ئەمرۆ لە کۆبوونەوەیەکدابەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و قائمقامی قەزاکانی سیدسادق و مەڵبەندی سلێمانی و دوکان و شارباژێڕ و شارەزوور و پێنجوێن و بەڕێوەبەرەکانی ئاسایش و پۆلیس و ئاو و ئاوی دەوروبەری سلێمانی و خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسی ئۆفیسی WHO لە سلێمانی، بەوردیی هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی تەندروستیی گشتیی و تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆلێرا لە سلێمانی و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و عیراق و هۆکارو چارەسەرو ڕێکارە چارەسەرسازیی و خۆپارێزییەکان کرا.
وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆبەرەنگاربوونەوە و رێگری کردن لەبڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە  دەسەڵاتی تەواو درایە لیژنەکانی قائمقامیەت و فەرمانگا تەندروستیەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر، کە بە سەرپەرشتیی سەرۆکی یەکەکارگێڕییەکان وفەرمانگاکانی تەندروستیی و ئاوو فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی ترو ئاسایش و پۆلیس ڕێکاری پێویست لەبەرامبەر هەر سەرپێچی و هۆکارێکی پیسبوونی ئاوو خۆراکدا بگرنەبەر.
ئەوەشی خستەڕوو،  بۆیە بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوەوە رێکاری پێویست دەگرینە بەر بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئەو پەتایە بکرێت، هەربۆیە بە فەرمانی قائیمقامی قەزای سیدسادق،  هەموو چێشتخانە و خواردنگە و چایخانەیەک ئاگادار دەکەینەوە کە بەهیچ جۆرێک نابێت سەوزە بە هەموو جۆرەکانییەوەو دۆی کراوەدروستکراو پیاڵەی شوشە بۆ چا و ئاوی بیر  بەکاربهێنن، لە سبەینێوە هەر شوێنێک پابەندی ئەو رێنماییانە نەبێت رێکاری توند هەتا داخستنی لەگەڵدا دەگرینە بەر. داواکارین لە سەرجەم هاووڵاتیان خۆیان لە بەکارهێنانی ئاو و خۆراکی پیس بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەتەندروستیەکان بن و لەکاتی هەر حاڵەتێکی تووشبوون بە سکچوون و نیشانەکانی ئەم پەتایەدا بەخێرایی سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەن.
ئامادەکردنی-کامەران کەریم