زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە دە شوێن کار سزادرا .

د. ئازاد موستوفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ  هەڵمەتی چڕی تیمەکانی چاودێری تەندروستی و چاودێری ئاوو هۆشیاری تەندروستی بۆ خواردنگەوسەرچاوەکانی ئاو بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنی سەرچاوەکانی پەتای سکچون وڕشانەوە،کەبۆ ناو بازاڕی هەڵەبجە و خواردنگەکانی ڕێگای هەورامان و سەرچاوەکانی ئاو ئەنجام دراو سەرجەم جۆرەکانی سەوزەو ماستاوی کراوەو خۆراکی سەر بەرەڵا قەدەغەکراو،دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر سەوزەو گۆشتی خراپ بوو نەشیاودا و (۱۰ ) شوێن سزای ئاگادار کردنەوەیان ئاڕاستەکراو، (۱) شوێنیش سزای غەرامەی ئاڕاستەکرا.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم