زایەڵە - کاردۆ عوسمان  هەورامی  نوسەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ ساڵانە ١٥ ملیار مەتر سێجا ئاوی باراناو لە کوردستان بەفیڕۆ ئەڕوات حکومەت دڵی نایە پارەکانی خۆی خەرج بکات بۆ دروست کردنی بەنداو و گلدانەوەی ئاو.

کاردۆ عوسمان  هەورامی  نوسەر لە وتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری زایەڵە  ڕایگەیاند،  ساڵانە ١٥ ملیار مەتر سێجا ئاوی باراناو لە کوردستان بەفیڕۆ ئەڕوات حکومەت دڵی نایەپارەکانی خۆی خەرج بکات بۆدروست کردنی بەنداو و گلدانەوەی ئاو، کە لە ھەموو دنیا بەدروست کردنی بەنداو ئاو بەفیڕۆ ناڕوات  کەچی بەخەڵک ئەڵێن دەست بە ئاوەوە بگرن و  ئاو بەفیڕۆ مەیەن، ئەو سەتڵە ئاوەی تۆ ئەیڕێژی ماڵێک لەبێ ئاوی ڕزگار دەکات، یان بەو شەڕەئاوەی تۆ دنیا کاول بوو، ئەی کێ محاسەبەی ئێوە بکات لەسەر  ١٥ ملیار مەترکە کە بە فیڕۆ ئەدەن .

ئەو نوسەرە وتیشی، لەھەموو دنیادا کارەبا لە نەوت و غاز و با و ئاو بەرھەم دەھێنرێت ئەگەر وڵاتێک ئەمانەی نەبوو لە ١٠ وڵات قەرز ئەکات و ڕێکەوتن ئەکات تا دابینی بکات ، بەڵام لەم ھەرێمە ئەوەی مرۆڤ بیەوێ خوا پێیداوین تەنھا چوار دیناری ئەوێ بیخەنە ئیش  ، شەوڕۆژئامۆژگاریمان دەکات دەست بەکارەباوە بگرن ، تا ناچار  نەبن ئەو چوار دینارە لەپارەکانیان کەمبێتەوە خەرجی بکەن بۆ چارەسەری کارەبا ،ئەورپا ساڵانە چەندین ملیۆن دۆلار بۆ ژینگە تەرخانە دەکەن ڕۆژێک لەڕۆژان بەیەکێکیان نەوت ژینگە بپارێزە کەچی حکومەتی خۆمان دینارێکی لەژینگەدا خەرج نەکردوە بەڵام خۆی بەخاوەنی دارەکەی بەردەم ماڵی  ئێمەش ئەزانێ، ئەرێ بەڕاست وڵاتانی تریش ئاوا  لەسەر شانی میللەت حکومەت بەڕێوە ئەبەن .

ئامادەکردنی - کامەران کەریم