زایەڵە - سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمان کوبووەوە، ئامادەکاری بۆ (12) راپۆرت کرا، بۆ ئەوەی بکرێت بە ڕاپۆرتێک دانیشتنێکی تایبەت پەرلەمانی بۆ ئەنجام بدرێت بە ئامادەبوونی وەزیری دارای و ئابووری ولایەنی پەیوەندی دار لە حکومەت راپۆرتەکانیش بریتی بوون لەئەو قەرزانەی حکومەت کە لەلای مووچەخۆرانە بەشێوەی مقاصە واتە لە مووچە پاشەکەوتکراو و لێبڕاوەکان هەڵیگرێتەوە.
وتیشی، پرسی دواکەوتنی مووچە و گەڕاندنەوەی مووچەپاشەکەوتکراوەکان.پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، نەناردنی بوودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان، داهاتی خاڵە سنوورییەکان، دۆخی دارایی لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان،خراپیی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەودواکەوتنی،خراپیی کۆکردنەوەی باج و ڕسومات، دامەزراندنی خراپیی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەو دواکەوتنی، خراپیی کۆکردنەوەی باج و ڕسومات، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، فەرمانبەرانی گرێبەست ، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان، و دەرچووانی دانەمەزراو، زیادکردنی باج و گرانبوونی نرخی بازاڕ، چارەنووسی شایستە داراییەکانی ژنانی بێ هاوسەر و بەخێوکەرانی پەککەوتووان، و کێشەی بێکاری و دامەزراندن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم