زایەڵە - به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دژه تیرۆر"، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ورده‌كاری ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی خسته‌ڕوو، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)، كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی "به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دژه تیرۆر – CTG" هاتووه: "یەک کاتیۆشا لە شوێنێکی نادیارەوە ئاڕاستەی کێڵگەی کۆرمۆر کرا و خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ھێزەکانمان سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن لەو رووداوە و لەداھاتوودا وردەکاری زیاتر بڵاودەکەینەوە".
پێشتر كوردستان24 له زاری بەڕێوەبەری ناحیه‌ی قادركەرەمهوه بڵاویكرده‌وه، هێرشه مووشه‌كییه‌كه كاتژمێر (04:45) روویداوه و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر، ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی "قادركه‌رم" له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی و كۆمپانیای داناگازی ئیماراتی كاری وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كات.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی له كۆمپانیای "نه‌وتی هیلال" بڕێكی به‌رچاویان له گازی سرووشتیی به‌رهه‌مهێناوه و ئاستی به‌رهه‌میان گه‌یاندووه‌ته 552 ملیۆن پێ سێ جا، گاز له رۆژێكدا، واته له كۆتایی ساڵی 2021دا به رێژه‌ی %50 به‌راورد به ساڵی 2018 به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌كه زیاد كراوه.
كۆمپانیاكه له پلانیدایه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به رێژه‌ی %55 زیاد بكات و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گاز بگه‌یه‌نێته 700 ملیۆن پێ سێ جا و ئه‌م پلانه بڕیاره تا نیسانی 2023 به ئه‌نجام بگات.