زایەڵە - سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی زانكۆی سلێمانی دیداری کرد.

مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رۆژی پێنجشه‌مه‌ 23 ی حوزه‌یرانی 2022ی زاینی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكارانی ئه‌م سه‌ركونسوڵگه‌رییه‌ له‌گه‌ڵ د. كۆسار محەمەد عه‌لی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی سلێمانی كۆبوویه‌وه‌.

 شوشته‌ری له‌م دیداره‌دا پیرۆزبایی له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی د. كۆسار كرد وه‌ك سه‌رۆكی نوێی زانكۆی سلێمانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ی دا بۆ خواست.

 هه‌ر له‌م دیداره‌دا په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌ زانستی و زانكۆییه‌كانی نێوان زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی دا باس و خواستی له‌باره‌وه‌ كرا.

 كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ سلێمانی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك دا وه‌ك له‌كێك له‌و بوار گونجاوانه‌ بۆ هاوكاری زانستی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و زانكۆی سلێمانی یه‌كێكی دیكه‌ بوو له‌ ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا.