زایەڵە - فەرماندەی گشتیی هەسەدە هۆشداری لە لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا دەدات و جەختدەكاتەوە ئامادەن بەرپەرچی هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بدەنەوە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی سوید ڕایگەیاند، هێزەكانمان بەرپەرچی هەر هێرش و پەلامارێكی سوپای توركیا بۆ سەر باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدەنەوە و ئامادەیی تەواویان هەیە.

داواشیكرد، پشتیوانییەكانی سوید بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر بەردەوامبێت.