زایەڵە – مەهدی شوشتەری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی: ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له سلێمانی هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی ده‌كرێته‌وه.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به هاوكاری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زانستی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری، فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدان و بازرگانی ئێران و كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا، هه‌فتەی داهاتوو ناوه‌ندی ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له سلێمانی له مه‌راسیمێكی فه‌رمی دا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات.
شوشته‌ری رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی شاندێكی فه‌رمی له كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌پێی پلانی پێشبینی كرا‌و شاندێكی پێكهاتوو له به‌ڕێوبه‌ران و نوێنه‌رانی نزیكه‌ی 30 كۆمپانیای دانش بونیان (بنه‌ما زانستی)ی ئێرانی له بواره جیاوازه‌كانی پزیشكی و ته‌ندروستی، ئای تی، ئه‌له‌كترۆنیات، نانۆته‌كنه‌لۆجی، مه‌وادی كیمیایی، كانزا، په‌روه‌رده و خزمه‌تگوزاری و...هتد دێنه شاری سلێمانی و رۆژێك له پێش رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه به‌شداری له كۆڕبه‌ندی گفتوگۆ بازرگانیه‌كان (B2B) ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوتاكانی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان له ئوتێل تایتانیك سلێمانی له به‌رواری 4ی ته‌مووزی 2022.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له كۆتایی دا وێڕای بانگهێشتی چالاكانی بازاری هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاماده‌بوون له كۆڕبه‌ندی (B2B) یه‌كه‌دا، هیوای خواست به كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له سلێمانی ده‌رفه‌تی ئاماده‌بوونی به‌هێزی كۆمپانیاكانی دانش بونیان (بنه‌ما زانستی) ی ئێران له بازاری گرنگی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت.