سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەمەڕ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفڕانسی حەفتانەی لەم پۆستەدا؛ ڕایگەیاند:"پرسە ناوخۆییەکانی عێراق و هەرێم پەیوەندییان بە خودی عێراقەوە هەیە و دەبێت خۆیان کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن."
ئاماژەوەی بەوەش دا کە "بەگرنگیی و لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرسە ناوخۆییەکانی عێراق دەکەین، بەڵام ئەو بابەتانە پەیوەندییان بە عێراق خۆیەوە هەیە."
وتیشی:"هەرێمی کوردستان لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە تێگەیشتنی هاوبەش گەیشتووە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق و ئێمەش بەردەوام هیوامان بۆ یەکڕیزی و لێکنزیکی حکومەتی عێراق و بەشە جیاجیاکانی وڵاتەکە خواستووە."
ئەوەشی ئاشکرا کرد: "هیوادارین ناکۆکییەکان کەم ببنەوە و لەسەر ئەو بڕوایەین کە لایەنەکان لەیەکتری نزیک ببنەوە."