بەڕێوبەری راگهیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە وەزارەتەکی پێشوازیی لە بڕیارەكەی ناتۆ بۆ زیادكردنی ھێزەكانی لە عێراق دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوبەری راگهیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کەناڵی کوردستان ٢٤ رایگەیاند: ئێمە پێشوازی لە بڕیارەكەی ناتۆ دەكەین لە زیادكردنی ھێزەكانی لەعێراق بۆ چوار ھەزار سەرباز، چونكە بە ھەبوونی ئەو راوێژكارانی سەربازی و مەشقپێدرانی ھێزەكانی ناتۆ لە ھەرێمی كوردستان، ھێزی پێشمەرگە قۆناغێكی دیكە دەڕواتە پێشەوە.
گوتیشی: ئەو بڕیارەش ھاوكاتە لەگەڵ ھێرشە مووشەكییەكەی سەر ھەولێر و ئەو رووداوە دەنگدانەوەیەكی سیاسی گەورەی بەدواوەوەیە. پێشتریش ناتۆ ھاوكاری ھێزی پێشمەرگەی كردووە و ئێستاش، ئەگەر ژمارەی سەربازانی بچێتە سەرەوە، بێگومان ھاوكارییەكانیان بۆ پێشمەرگەی كوردستان زیاتر دەبێت.
February 19, 2021