زایەڵە - د ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە قۆناغی سێهەمی ناردنە دەرەوەی بریندارانی چەکی کیمیاوی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران 18برنداری دیکە لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاویەوە بەرەو ئێران بەڕێکرا.
ڕاشیگەیاند: ناردنە دەرەوەی بریندارانی چەکی کیمیاوی لەسەر تێچووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجەو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران جێ بەجێ دەکرێت .
وتیشی، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا لەهاتنی پزیشکانی پسپۆڕی ئێران بۆ نەخۆشخانەی بریندارانی چەکی کیمیاوی دوای بینینی نەخۆشەکان لەلایەن تیمە پزیشکیەکانەوە61برینداری دیکەی چەکی کیمیاوی دەستنیشان کراون بۆ چوونە دەرەوە و ناوەکانیان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.
هێمای بەوەشکرد، جێگای ئاماژەپێکردنە لە قوناغی یەکەمدا 18 بریندار نێراونەتە دەرەوە ولە قۆناغی دووەمدا 6بریندار و لە قۆناغی سێهەمیشدا لەکۆی 18بریندار کە ناویان دەرچووە 16برینداریان ئامادەبوون بڕۆنە دەرەوەی ووڵات، لە ماوەی ڕابردوشدا 9بریندار کە ناویان هەبووە نەچوونەتە دەرەوە لەسەر وویستی خۆیان و 2بریندار کۆچی دواییان کردووە.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم