زایەڵە - سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بەرهەمهێنەرە ئێرانی و عێراقیەکانی فیلمی "بێ نیشتیمان" دیداری کرد.
مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمە بەرواری 30ی حوزەیرانی 2022ی زاینی لە بینای سەرکونسوڵگەری میوانداری لە تورەجی ئەسڵانی بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری ئێرانی و بەرێز هەڵکەوت بەرهەمهێنەری فیلمی سینەمایی "بێ نیشتیمان" کرد.
لە فیلمی بێ نیشتیمان دا کۆمەڵێک کارەکتەری تێکەڵی پیشەیی لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، سوریا و هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداریان تێدا کردووە. ئەم بەرهەمە روداوەکانی پاش جەنگی داعش بۆ بینەر دەگێڕێتەوە و بڕیارە سبەی لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە سلێمانی روونوێنی بکرێت و لە هەفتەی داهاتوودا لە هەرێمی کوردستان و بەغدا پەخش بکرێت.پەخشی ئەم فیلمە بڕیاربوو ساڵی رابردوو ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە دواکەوت.